سه ر ده مێک بوو بێ نه غمه بوو باغچه ی ژیانم
بــــێ ورته بــــوو ناو هێــــلانه ی بــــولبوله کـــانم
له ره یی ده نگی شـــادمانی و نه شئه م خنکا بوو
شه پۆلی بای به ره وه جۆشم مه ند ڕاوه ستا بوو
ناهــومێد بووم وام ئه زانی ده ردێکه کاری
به ره و پیلی چووم هێنایه دیاریی ئێجگاری
چاوه ڕوان بووم ساکه ی گه ردوون گه ردوونی بێ باک
جـــانه وه ری گـــــوور هـــــان ئه دا بمـــکه نه خــۆراک
برچسبها: سه ر ده مێک بوو - ناصر رزازی - رزازی
مامە کۆڕنۆی ڕاکشاوی گردەکەی سەیوانەکەم
سەر ڕەحەت، دڵ بگرێ، گوێ شل کە بۆ داستانەکەم
سەیرە، بەزمه، هەڵپەڕینە، پڕ لە قاقا و خەندەیه
نەعرەتەی گوێ کەڕ ئەکا، جۆش و کوڵی سەیرانەکەم
ئەرخەوان سوورە، بەهارە، گوڵشەنە، ڕازاوەیە
دەشت و کۆ ڕەنگین و پڕ شۆیە وەنەوشەی یانەکەم
برچسبها: شعر - ساڵەح دیلان -مامه کۆڕنۆ
گه ر تۆم هه بووی ده تگووت تۆی ته نیا دڵدارم
ده تگووت هه تا مردن بۆ تۆ وه فا دارم
گه ر تۆم هه بووی ده تگووت تۆی ته نیا هۆی ژینم
ده تگووت له تۆ زیاتر تۆ که س له دڵ نابینم
ده تگووت هه ر تۆی مایه ی شادی و پێکه نینم
هه ر تۆشی هۆکاری بۆ فرمێسک سڕینم
ئه ی بۆچی ڕۆییشتی به هه نگاوه کانت
ئه وجار بۆم عه یان بوو درۆی چاوه کانت
برچسبها: شعر - عاشقانه
من دەڵێم : شاری دڵم باغ و گوڵستانە کەچی
ئەقل دەڵێ: نا، قەسەبەی شۆڕشی مەستانە نەچی
من دەڵێم: نوختەیی ئەو ڕەوزەنی ئیمانە دەچم
ئەو دەڵێ: نا، ڕەشە، جێ ڕاوگەیی شەیتانە نەچی
من دەڵێم: مەسکەن و ئارامگەیی جانانە دەچم
ئەو دەڵێ: سەربەسەری تێک چووە، وێرانە نەچی
من دەڵێم: جێگەیی ھەر شێت و جنوونانە دەچم
ئەو دەڵێ: نا، زەدەیی پەنجەیی پەریانە نەچی
من دەڵێم: مەرکەزی ئەسراری حەریفانە دەچم
ئەو دەڵێ: جێ تەمەعی چاوی حەسوودانە نەچی
من دەڵێم: وەختی خەتەر مەئمەن و قەڵغانە دەچم
ئەو دەڵێ: کون کونە جێگەی سەرە پەیکانە نەچی
لەو ھەموو چوون و نەچوونە سەری سووڕ ما «کامیل»
من دەڵێم: جوانە بچم ئەو دەڵی وا جوانە نەچی
سـەید کامیل ئیمامی "ئاوات"
وه کوو نه ی کوون کوونه جه رگم له تاو هیجرانی تۆ بۆیه
به سۆزی نه ی ده سوتێم و به نه غمه ی نه ی ده ناڵێنم
ئه مان ئه ی موتریبی مه جلیس به حه قی تاری ڕووحانیت
بڵا بێ نه غـمه که ی سازت، کــه ئـاوی ئـاوری هـیجرانه
ئه تۆ ئه ی ڕوحه که م ساقی ئه تۆ ئه ی عومره که م موتریب
په یاپه ی لــێ ده چـه نــگ و نـه ی ده مـاده م بێـنه پـه یـمانه
به تیـــری غـه مـزه بمــلاوێـنه وا زوڵـفم لـه گه ردن که
به سه ر هاتوومه ، مه یدانت به دڵ بۆت بوومه نیشانه
ده مێکی مه ست و بیمارم ، ده مێک بێ هۆش و هۆشیارم
چ کـه س نازانـێ ده ردی من ، مه گـه ر ئه و چاوه کاڵانه
هه ناسه ی ئاشقان با نه ت گرێ بێ مروه تی تا که ی؟
بتـرسێ ئه ی گوڵـی ناسک به ده ن لــه و بـایی زریـانه
ئه گه ر زوڵفت وه کوو من ئاشقی ڕووی تۆ نییه بۆچی !
سه را پا تێک چووه که وتـۆته به ر پێـت ده ست دامانه
"وه فایی" بــۆ گـوڵێکی سه ر و بـاڵا شێـت و شـه یدایه
وه کوو قومری ده ناڵێنێ، وه کوو بولبل غه زه ل خوانه
"وه فایی"
برچسبها: وه فایی هه ناسه ی ئاشقان عه دنان که ریم ئاواز
ئەمساڵ بێ چیا نەورۆز ناکەم،
بێ بۆنی گیا نەورۆز ناکەم،
نەورۆز ناکەم،
بێ بڵێسەی سووری ئاگر.
گەر ڕەشبەڵەک تۆز نەکات و
بۆخۆم نەبمە سەرچۆپیگر.
کزەی جەرگم،
بەیانی زوو هەڵمسێنە
زۆر دەترسم،
کەوێک، کارێک،
گوندێک، شارێک،
چەمێک، چیایەک،
لە بیر بکەم.
زۆر دەترسم،
دارێک، بەردێک،
کۆختێک، گەردێک،
پنجە گیایەک،
لە بیر بکەم.
بەیانی زوو هەڵمسێنە،
دیسان مەڵێ با تێرخەو بێ،
سوێندم بە چیا خواردووە،
کە کوردستانە دوورەکەم،
بە گەرمێن و کوێستانەوه،
بگوازمەوە بۆ غەریبی،
بۆ ژوورەکەم...
"پەشێو"
برچسبها: نەورۆزپەشێو
ئەگەر باڵدار بم، یەک باڵم
ئەگەر بەڕوو، ئەگەر قەڵەم،
یان کڵاوکوڕەی شێعریش بم،
بێکڵاوم.
گەر ئەسپ بم،
خاوەنی تاقه یەک چاوم
ئەگەر با بم بێ گڤەم و
ئەگەر ئاو بم بێ خوڕەم و
ئەگەر هەنگوینی وشەش بم،
لەناو زاری ئازادیمدا،
تفت تفت و هەر بێتامم.
من کوت و مت بەبێ کەرکووک،
مرۆڤێکی کەمەندامم.
"شێرکۆ بێکەس"
برچسبها: شێرکۆ بێکەس کەمەندامم
نیوەشەوێ،
لەبن ڕێژنەی،
هەودای تەزوو و برووسکەدا،
ژوانم هەیه.
که دەیگەمێ،
لەپی دەستێک،
بۆ ناو تۆفان گەمیەم دەبێ.
بەژنێک شێعر و تریفه و بۆن،
تێم دەئاڵێ.
کۆشێک داڵدەی هەنیەم دەبێ.
بۆ دوودڵم؟
ئەگەر نەچم،
کێ دەزانێ،
لەم عومره کورتەی که ماوه،
کەنگێ دیسان ژوانم دەبێ؟
کێ دەزانێ،
کەی شێتی باڵم پێ دەگرێ و
جارێکی تر دەرفەتی سووتانم دەبێ؟
"پەشێو"
برچسبها: پەشێو
عەیامێکە
قەڵەمەکەم خۆڵەمێشە و
ئاگرێکم نەنووسیوە
عەیامێکە
لەسەر بەفر... ڕانەکشاوم،
لەبەر باران... جوانێکم ڕانەمووسیوە!
ئەوە منم
چیدی نەچمە بەرمەمکان و
بەرەو جێژوانان پێ نەگرم؟
ئەوە منم
کانی سیحر
لە گەردنێک هەڵقوڵێت و گوێی لێ نەگرم؟!
***
ئەو ئاگرەی
لەگەڵ بوونما هەڵایسا و
ساتێک هێور نەدەبۆوە
چۆن دامرکا؟ کەی کوژاوە؟
ئەگەرشێتی و ئەڤین تەواو...
ئەدی بۆچی بێدەنگم و
مەرگی خۆمم جاڕ نەداوە؟!
برچسبها: جاڕدانی مەرگ
لە نیشتمانی بێ کـــەسی ،نە کـەس هەیە لە دەر بدا
نە کۆترێ لە دەشتی غەم ،،هەیە ،لە باڵ و پەڕ بدا
نە کەس چـــرای بـەدەستەوە،،لــە کوچەکانی نیوەشەو
نە کەس دەوێرێ لای بەیان لە دەرگەکەی سەحەر بدا
نە کارەوان بەڕێوەیە و نە سوارێ دێ لە دەشتی دوور
کـــەچی غوبــار خـەریکە خۆی لە ڕوومەتی قەمەر بدا
برینی جەرگی من لەوەی،،پتر چ زامی دی دەبێ؟؟
مەگەر کە خەنجەری غــەمت،ڕەگی دڵم وەبەر بدا
چ ڕێڕەوێکە پڕ ستەم،،کە لێی نیە بە غەیری غەم
نە ئــــــاشنایە نــــــامەیە بــــە دەستی ڕاگوزەر بدا
چ چـــــــــاوی چـــاوەڕوانییە لە دەرگەکانی داخراو
بڕۆ کە کەس نیە ،ووتەی بە گوێچکەکانی کەڕ بدا
بە پیری ویشک و بێ سـەمەر نە سێبـەرم هـەیە و نە بەر
دەنـــــــا کـــەسێ نــــییە تەوه ر لە بــــەژنی داری تەڕ بدا
خاڵە قازی
وەرگێڕان لە سایەوە
برچسبها: نیشتمانی بێ کـــەسیسایه